شوبات 18, 2022 16:21 Asia/Tehran
  • حەلبوسی: عێراق لە سەروبەندی گۆڕانی بنەڕەتی دایە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: وڵاتەکەی قۆناغێکی ناسک و ھەستیاری وەپشت سەر ناوەو لە سەروبەندی گۆڕانێکی دیاریکەرو بنەڕەتی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد حەلبوسی» ڕۆژی پێنج شەممە لە سی و دووھەمین دانیشتنی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی لە قاھیرە  وتی: عێراق دوای بەرپاکردنی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم دواییەی سەردەمێکی ھەستیارو گرینگی وەپشت سەر ناوەو ھەنگاوی یاسایی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو پاشان پێکھێنانی دتەوڵەتی تازە دەسیت پێ کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: دەوڵەتی تازە لە عێراق بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەی چاکسازیی خۆی کە ھەڵبژاردنی بۆ بەرپا کرا ، ئەویش دوای داخوازیی خەڵک لە بارەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی بەروەخت و پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھێزمەندو بە دەستەڵات کە بتوانێ وەڵامی خواستی خەڵک بۆ ژیانێکی ئازادو چارەسەریی گرفتە ئابوورییەکان و بەھێز کردنی توانایی ئاسایشتی بۆ لەنێو بردنی بەرماوەی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان ھەوڵ دەدات.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی : عێراق لە سەروبەندی گۆڕانێکی دیاریکەورو بنەمایی لە ڕووی ھێزمەند کردنی داڕشتی دامەزراوەکانی دەوڵەت، پشتگری لە ڕەوتی سیاسی، گواستنەوەی ئاشتی خوازانەی دەستەڵات و بەرەوپێش چوون بەرەو ڕەوتێکی یەکگرتوو بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژەی چاکسازی وەکو خواستێکی نیشتیمانیی زۆرینەیە.

سەرپەیڤ