شوبات 23, 2022 10:10 Asia/Tehran
  • بەغدا: عێراق لە بەندی حەوتەمی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕزگاری بوو

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە لە بەندی حەوتەمی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕزگاری بووە.

دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی پەیوەست بە بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەم وڵاتەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی لابردنی ناوی عێراق لە بەندی حەوتەمی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی گرینگە لە مێژووی عێراق دا کە زیاتر لە ٣٠ ساڵی خایاند.

«فۆئاد حسەین» وتیشی: بەم ڕووداوە لاپەڕەیەکی تازە لە مێژووی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووریی عێراق ھەڵدەدرێتەوەو ڕۆڵی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئەم وڵاتە ھێزمەند دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق ھەروەھا وتیشی: بەغدا تەواوی بەڵێنەکانی نێونەتەوەییەکانی خۆی بە پێی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جێبەجێ کردووەو تەواوی بڕی 52.4 ملیارد دۆلارەکەی بە تەواوی بژاردووە.

لێژنەی زیانبایی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی مای ساڵی ١٩٩١ ی زایینی و دوای ئەوەی کە عێراق کوێتی داگیرکرد، دەنوڵەتی بەغدای کە لەو کاتەدا بە ھۆی «سەددام حسەین»ی دیکتاتۆری پێشووەوە بەڕێوە دەبرا، ئەرکمەند کرد بە بژاردنی ٥٢ ملیارد و ٤٠٠ ملوێن دۆلار. ئەم بڕەپارەیەش درا بە دەوڵەتی کوێت و ئەو پێکھاتانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی سەربازیی عێراق بۆ سەر کوێت و داگیرکردنی ئەو وڵاتە زیانیان وێ کەوتبوو.

سەرپەیڤ