شوبات 23, 2022 15:43 Asia/Tehran
  • پەسەندکراوەی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی پشکی کەمینەکان لە پەرلەمان

دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق گەڵاڵەیەکی لە بارەی پشکی بەشداریی کەمینەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕاند.

بە پێی یاسای ھەڵبژاردنی عێراق، کاندیدە کریستیانەکانی بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەر وەرگرتنی پێنج کورسیی نوێنەرایەتیی لە سەرتاسەری عێراق پێکەوە ململانێ دەکەن، لە کاتێکدا کە پاڵێوراوانی ئێزدی و سابئین و شەبەک و کوردانی فەیلی لە سەر کورسییەک خەریکی کێبەرکێن.

دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا کە سێ بەندی پەیوەست بە کورسیە تایبەت دراوەکان بە ھۆزو کەمینەکان لە یاسای ھەڵبژاردن کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرابوو، ھەڵوەشێنێتەوە، چونکو ئەم یاسایە لەگەڵ بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی کە کەمینەکان پێکەوە بە یەکسان دەزانێ، یەک ناگرێتەوە.

دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بەمەبەستی کارا کردنی ڕۆڵی نیشتیمانی و وەدی ھاتنی یەکسانی و پارێزرانی یەکگرتوویی نیشتیمانی لە نێوان شوێنکەوتووانی ھۆزو کەمینەکانی ئێزدی و سابئین و شەبەک و کوردانی فەیلی ڕادەگەیەنین کە ئاستی بەشداری کردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران دا دەبێ لەگەڵ کریستیانەکان یەکسان بێت.

سەرپەیڤ