ئادار 01, 2022 22:52 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی دۆسیەی ناونووسینی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی

دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بارەی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە نانووسینی دووبارەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بۆچوونی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، دادگەی فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەزلەمانی لەمەڕ نانووسینی دووبارەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بە نایاسایی زانی.

دادگەی فیدراڵی عێراق پێی داگرت، نانووسینی دووبارەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاتێک یاسایی دەبێ کە ئەنجومەنی نوێنەران وەکو سەرچاوەیەکی ڕەواو یاسادانەر لە وڵات دا پەسەندی بکات و جەختی لەوەش کردەوە کە دەستەڵاتی یاسایی بڕیاردان لەم بارەیەوە لای ئەنجومەنە نەک دەستەی سەرۆکایەتیی ئەم ئەنجومەنە.

بڕیار وا بوو پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی حەڤدەھەمی ڕێبەندانی ڕابردوو دەنگ بە پاڵێوراوێکی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی بدات کەچی لە بەر بەشداری نەکردنی زۆربەی فراکسیۆنە سیاسییەکان کۆبوونەوەکە بەڕێوە نەچوو.

«موحەممەد حەلبوسی» دوای سەرنەکەوتنی لە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری دا ھەمیسان نانووسیی پاڵێوراوانی ئەم پۆستە بکات، کەچی «باسم خشان» نوێنەری عێراقی ناڕەزامەندیی دەربڕی و بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی زانی و لای دادگەی فیدراڵ سکاڵای دەربڕی.

سەرپەیڤ