پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە خۆبەربژێرکردنی دووبارە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەویە ئەمڕۆی دا دەنگیدا بە خۆبەربژێرکردنی دووبارە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە .
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا دوبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکاته‌وه. 265 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوونه‌و 203 پەرلەمانتار بەبەڵێو 62 پەرلەمانتاریش بەنەخێر بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگیانداوە.
له‌وباره‌یه‌وه حاکم زاملى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى لههێزو کوتله سیاسییه‌کان کرد کاندیدەکانیان پێشکەش بەلیژنەى په‌یوه‌ندیدار له‌په‌رله‌مان بکه‌ن.
ڕۆژى 1ى ئه‌م مانگه دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە دووبارەکردنەوەی پاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار بەبڕیارێکی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێتەوە نەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران‌و دادگاکە لەبڕیارەکەیدا بۆ تەحەداکردنی دووبارەکردنەوەی داواکارییەکەی سەرۆکایەتی دەڵێت:"هیچ ماددەیەکی دەستووری‌و یاسایی نییە کە ڕێگه بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دووبارەکردنەوەی کاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆمار".
ئه‌وه‌شى وت:"ده‌کرێت دوباره کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆ کاندیدکردن به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ى دراوە بهدووبارەکردنەوەی پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستوورییە".