ئادار 13, 2022 15:36 Asia/Tehran
  • داوای گەلی عێراق بۆ چۆڵکرانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و تورکیا

سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی سادقونی عێراق ، چۆڵکرانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و تورکیای وەک داوای خەڵکی عێراق ناوبرد .

ئەمریکا و تورکیا و رژێمی زایۆنی لە عێراق بنکەی سەربازییان ھەیە ، پەرلەمانی عێراق ژانیڤەریی 2020 گەڵاڵەی دەرکرانی لەشکەریانی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد بەڵام واشنگتۆن و ئانکارا و تەلەڤیڤ لایان لەم بڕیارەی پەرلەمان نەکردووەتەوە و ھەروا بە شێوەی نایاسایی لەم وڵاتەدان . 

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەدنان فیحان دلێمی سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی سادقون ی عێراق لە توویتێک دا نووسی ، سەروەریی عیراق لێک ترازان ھەڵناگرێ و پێویستیەکەی کۆتایی ھێنان بە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و تورکیا لە عێراقە وەک داواکاریەکی جەماوەری . 

سەرپەیڤ