بەیاننامەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بارەی پەلامارە موشەکیەکە
حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند هەڵمەتی بۆردومانی بنکەی رژێمی زایۆنی لە هەولێر لە لایەن هێزە ئێراینەکان کە تیایدا ژمارێک لە ئەفسەرانی ئیسراییلی کوژران و بریندار بوون ، پرۆسەیەکە کە قۆناغێک لە تێکهەڵچوون لە جۆری جیاواز لە عێراق پێشبینی دەکات .
حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەک دا کاردانەوەی نیشاندا بە پەلاماری موشەکیی ئێران بۆسەر بنکەی ئیسراییل لە هەولێر و رایگەیاند ئەم هەڵمەتە لە کاردانەوە بە بۆردومانی نێوخۆی ئێران لە چەند حەوتەی رابردوودا لە لایەن رژێمی زایۆنی لە خاکی عێراق بە فڕۆکەی بێ سەرنشین ئەنجام بوو .
لە بەیاننامەی حزبوڵڵا دا هاتووە : بەو کەسانەی کە دەنگیان بەرز بووەوە و بۆ سەروەریی عێراق گریان دەڵێن : کاتێ داگیرکەرانی ئەمریکی و زایۆنی هێزەکان و هەمارەکانی چەکی عێراقیان بۆردومانکرد ، ئەم دەنگانە لە کوێ بوون ؟ ئایا ئێمە بووینەتە دوو بەرە ؟ کە یەکمان بەرگریی لە ئیسلام وپیرۆزیەکان دەکات و ئەویتر لە ئەمریکی و زایۆنیەکان و خونکارانی خوێنمژی کەنداوی فارس . ؟