ھێرشی دووبارەی سەر کاروانی ئەمریکا لە عێراق
ئادار 16, 2022 11:14 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر کاروانێکی پێداویستییەکانی ئەمریکا لە سەلاحەددینی عێراقیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک، ئەم کاروانەی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە ڕێگای تەقینەوەی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە لە پارێزگای سەلاحەددین کرایە ئامانج.
ڕۆژی سێ شەممەش ھەر کاروانێکی پێدوایستییەکانی سوپای ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی لە نزیکی بوارگەی «جریشان» لە پارێزگای یەسرەی باشووری عێراق کرایە ئامانج.
تاقمە عێراقییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەوڵەتی عێراق بە ڕاپەڕاندنی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، دەبێ ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق وەدەر بنێت.
ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە تواوی لەشکریانی خۆی لە خاکی عێراق بردووەتە دەرەوەو، کەچی بە قسەی بڕێک لە سەرچاوەکان ٢٥٠٠ لەشکریی ئەمریکی لەژێر ناوی جۆربەجۆردا ھێشتاش ھەر لە خاکی عێراق دان.