ھادی عامری: حەشدی شەعبی وەک دەستەبەرکارێکی عێراق دەمێنێتەوە
سەرۆکی ھاوپەیمانیی عێراق وتی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی جیھادی و خۆبەختکارە کە وەک گەرەنتی دەرێک بۆ دەستەڵاتی عێراق دەمێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: توانیمان لە ڕێگای لەنێو بردنی ئەتنخوازیی فەوتێنەر، عێراقییەکان یەک بخەین، دەبێ سەرنجێکی تایبەتیی دامەزراوە ئاسایشتییەکان بدرێت و لە پست بەستن بە دەرەوە خۆ ببوێرین.
عامری وتیشی: ئەتنخوازی لە تیرۆریزم پڕمەترسی ترە ، ئێمە ھێزێکی سەربازیمان ھەیە کە لە ناوچەکە لە بواری شەڕی دژی تیرۆریزم باشترینن، وەدی ھاتنی دەستەڵاتی عێراق لە ڕێگای بەرەڤانی کردن لە عێراق مسۆگەر دەبێت.
جێگای ئاماژەیە ھەوڵەکانی ھەواڵگرییانەی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ھەنگاوێکی گرینگ بووە لە ئاراستەی ناس کردن و ھێرش کردنە سەر حەشارگەکانی داعش و پوچەڵ کردنەوەی زۆرێک لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان.