ئادار 21, 2022 12:07 Asia/Tehran
  • وشداری دانی نووری مالیکی بە تورکیا لە بارەی دەستوەردانی لە کاروباری نێوخۆیی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە بارەی دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە وشداریی دایە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادینی لوبنان، «نووری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: دەوستوەردانی تورکیا لە پێکھاتنی دەوڵەتی عێراق دەبێتە ھۆی تووڕە بوون و ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نەیاری ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لەکاروباری نێوخۆیی عێراقە.

«نوری مالیکی» ڕوو لە تورکیا جەختی کرد کە بۆ پشتگری کردن لە ھیچ گەڵاڵەو دەستپێشخەرییک دژی ھیچ لایەنێکی عێراقی لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەت ڕۆڵ نەگێڕێت چونکو وەھا کارێک قەیران ساز دەکات.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ کۆمەڵێگ لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی بە جێی نیگەرانی بۆ لایەنەکانی دیکە وەسف کردو لە بارەی گێڕانی ھەرچەشنە ڕۆڵێک کە سێرە بۆ لایەنێکی عێراقی بگرێت یان قەیرانێکی سیاسی بەدی بێنێ، وشداری دایە ئانکارا.

سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ھێشتا دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەدا پێک نەھاتووە.

سەرپەیڤ