وەزیری دەرەوەی عێراق: بەغدا ھێندێک دەستپێشخەریی بۆ چارەسەریی ناکۆکییە ناوچەییەکان ئاراستە کردووە
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان باسی دەستپێشخەریی وڵاتەکەی کرد بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکییە ناوچەییەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لەم کۆبوونەوانەدا پێی داگرت، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانەو ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان ھەوڵ دەدات و بەغدا دەستپێشخەریی زۆری بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی و چارەسەریی کێشەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی خستووەتە ڕوو.
«فۆئاد حسەین» ھەروەھا جەختی کرد لە ھەڵوێستی نەگۆڕو ھەمیشەیی عێراق لە پشتگری کردنی گەلی فەلەستین.
وەزیری دەرەوەی عێراق ھەروەھا وتیشی: دوای سەرکەوتنی مێژوویی جەماوەری ئەم وڵاتە بەسەر تاقمە تیرۆریستەکاندا لەوانە داعش، عێراق و جیھان ھێمن تر بووە.
چل و ھەشتەمین کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە بە لێدوانی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە ھۆڵی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە لە ئیسلام ئاباد دەستی پێ کرا.