ئادار 24, 2022 09:27 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی : کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی داھاتووی پەرلەمانیش بە ئەنجامی پێویست ناگات

«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشبینی دەکات ڕێژەی یاسایی دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بە ئاستی پێویست نەگات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق جومگەییە، پێشبینی دەکەم سەرۆکایەتی پەرلەمان نەتوانێت دانیشتنەکە ببەستێت بەهۆی ڕێژەی یاساییەوە. 

«مالکی» ئەوەشی روون کردەوە کە، ئەستەمە هاوپەیمانیی سێ قۆڵی بتوانێت ٢٢٠ پەرلەمانتار کۆبکاتەوە و ئەگەر دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا، هاوپەیمانیی سێ قۆڵی ناچار دەبێت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بکەوێتە دانوستان.  

جێگای ئاماژەیە شەوی ڕابردوو رەوتی سەدر و سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوپەیمانیی «رزگاریی نیشتمانی»یان راگەیاند کە لە ئێستادا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دێنە ئەژمارو بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

سەرپەیڤ