ئادار 26, 2022 13:40 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تاران دەکات

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سبەینێ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی نوێنەرانی وڵاتەکەی سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق شەوی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «حەلبوسی» لە وەڵامی بانگێشتنی «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسیورای ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسان و کاربەدەستان دیدارو وتووێژ دەکات.

ماوەیەک لەمەوپێش «سەیید ئەمیر قازی زادەی ھاشمی» یاریدەری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی بونیادی شەھیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەەکەی بۆ بەغدا چاوی بە حەلبوسیش کەوت و لە لایەن سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەردانی تاران بانگێشتنی کرد.

سەرپەیڤ