ئادار 30, 2022 17:46 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی دووبارەی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق ھیەمیسان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە توشی شکست ھاتەوەو کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ چوارشەەمەشی بە بێ ئەنجام کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە ەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بڕیاری بەستنی کۆبوونەوەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داو کەچی ئەمجارەش لە بەر تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە سەری نەگرت.

بە پێی ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا تەنیا ١٧٦ پەرلەمانتار ئامادە بوون و ڕادەی بەشداران بە ئاستی پێویست نەگەییشتبوو، کۆبوونەوەکە لە دیاری کردنی سەرۆک کۆمارەوە گۆڕدڕا بۆ ده‌نگدان لەسەر لیژنه‌کانی په‌رله‌مان و تاوتوێکردنی چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌.

بە پێی ئەوەی کە ١٥٣ ئەندام پەرلەمان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بایکۆت کرد بوو، یەم پێیە جارێکی تر پەرلعمانی عێراق لەم بڕگە ناسک و ھەستیارەی وڵات دا بێ ئاکام بوو لە بەڕێوە بردنی ئەرکەکەی.

لەم پەیوەندییەدا «کاروان یاروەیس» ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووە: دەبو کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆ زەنگی چونە ژورەوەی پەرلەمانتاران لێبدرابایە، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌که‌ دواکه‌وت و نه‌توانرا رێژه‌یی یاسایی ته‌واوبکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، تا لایەنە شیعیەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران و کوردیش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەون، رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان تەواونابێت.

سەرپەیڤ