موقته‌دا سه‌در: بە پێی ڕه‌حمه‌تێک که‌خودا پێی به‌خشیوم توانیم ببمه گه‌وره‌ترین براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
«موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێکی توییتەری دا ڕوو لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند: بە پێی ڕه‌حمه‌تێک که‌خودا پێی به‌خشیوم توانیم ببمه گه‌وره‌ترین براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌دری عێراق له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێ‌دا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حکومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌کانی دیکه خراپتر نه‌بن، هه‌لێک ده‌ده‌م به لایه‌نه‌کانی «سێ یه‌کی په‌کخه‌ر»ی کۆ بوونەوەکانی پەرلەمان کە له‌ماوه‌ی چل رۆژدا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ئه‌نجام بده‌ن و حکومه‌تێکی نیشتمانیی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێکبهێنن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا کە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، نوسیویه‌تی: ڕه‌حمه‌تێک که‌خودا پێی به‌خشیوم ئەوەیە کە توانیم ببمه گه‌وره‌ترین براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی بێوێنه بوو، دواتر کوتله‌که یان هاوپه‌یمانیی شیعه‌ی گه‌وره‌ترمان دروست کرد و دواتر ده‌بێت یه‌که‌م که‌س بم که سه‌رکه‌وتوو بم له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی نیشتمانی (رزگاریی نیشتمان) و دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران که بۆ هه‌موان قبوڵکراوبێت و ده‌ستبه‌رداری نه‌بووم.
«سەدر» راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حکومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌کانی دیکه خراپتر نه‌بن، هه‌لێک دەڕەخسێنم بۆ «سێ یه‌کی په‌کخه‌ر»ی کۆ بوونەوەکانی پەرلەمان کە به‌بێ جیاوازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو کوتله‌کان بکه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرینه به‌بێ ره‌وتی سه‌در، له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه تا ٩ی مانگی شه‌وال .
موقته‌دا سه‌در داوای له په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌که‌شی کرد کە، به‌چاک و خراپ ده‌ستوه‌ردان له‌کاره‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌که‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌ت.