نیسان 02, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • عێراق و تورکیا لەسەر پرسی ئاو کۆدەبنەوە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دوای مانگی ڕەمەزان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر پرسی ئاو کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی ئاوەوە کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، دوای مانگی ڕەمەزان لەگەڵ نوێنەری سەرۆک کۆماری تورکیا تایبەت بەدۆسیەی ئاو گفتوگۆ دەکەن

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو داوای لە تورکیا کردووە بە زووترین کات دەستبکرێت بە کاراکردنی پرۆتۆکۆڵی هاوکاریی تایبەت بە ئاوی ڕووباری دیجلە.

سەرپەیڤ