عێراق: بانگەشەی تورکیا لەمەڕ ھاواھەنگی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی لە خاکی عێراق دا ڕاست نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بانگەشەی ئانکارا لەمەڕ ھاواھەنگی لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق دا ڕاست نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، وەزارەتی دەرەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی عێراق بە پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی ئەم وڵاتە و ھەڕەشە کردن لە یەکگرتوویی خاکەکەی دەزانێ و ئەوەی لەم ئۆپراسیۆنە بەجێ دەمێنی دیارە ترس و تۆقانە لە نێو شارومەندانی عێراقی و پێکھاتنی بشێوی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەشەی ئانکارای لە بارەی ھاواھەنگ کرانی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراقی بە درۆ خستەوە.
«سەحاف» ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی تورکیاشی بانگ کردووەو نامەیەکی توندیشی ڕادەست کردووە کە تیای دا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بە یەک لایەنەو دوژمنکارانەو ورووژێنەر وەسف کرا بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە، تورکیا بەردەوام ئەو پاسایە دەھێنێتەوە کە پشتبەستوو بە ماددەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە تیای دا باشی بەرەڤانی کردن لە خۆ کراوە ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجام داوە کە دیارە پشتبەستن بەو مغاددەیە گونجاو نییە چونکو قەت ماوەی پێشێلکردنی سەروەریی ھیچ وڵاتێکی سەربەخۆ نادات.