ئیدانەکرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مەزار شەریف لە لایەن ئایەتووڵلا سیستانییەوە
نووسینگەی ئایەتووڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مەزارشەریفی ئیدانە کرد.
نووسینگەی ئایەتووڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتی داعش لەمەڕ کوشتی نوێژخوێنانی ڕۆژوووان لە مزگەوتی "سێ دوکان"ی مەزارشەریفی ئەفغانستان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد لەگەڵ هێزی ئەمنی هەواهەنگ بن بۆ پێشگری بە ڕوودانی کارەساتی لەو چەشنە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای ئێراقیش بە ئیدانە کردنی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستان جەختی کرد: ئەو کردەوە جەنایەتکارانەیە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ بیر و هزری وەهابییەت.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای ئێراق لەو بەیاننامەیەدا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی، جیهانی ئیسلام و هەروەها حکومەتی ئەفغانستان کرد کە پشتیوانی لە شیعەکانی ئەهلی بەیت(ع) بکەن؛ بێتوو وانەکەن هەمووان دەبێ ئەوە بزانن و ئاگادار بن کە ئەندامانی بەرەی خۆڕاگری توانایی و هێزی پێویستیان بۆ زەبروەشاندن لە دوژمنانی خودا لە هەر کات و سات و شوێن و جێگایەک دا هەیە.
پێشتریش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق لە ئێکوانتی خۆیدا لە تویتێر لە کاردانەوە بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەفغانستان جەختی کرد؛ داعشییەکان هاودەست و هاوکاری زایۆنییەکانن لە قەڵاچۆ کردنی موسڵماناندا.
لەو پەلامارە تیرۆریستییەی ڕۆژی پێنجشەممە کرایە سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری مەزارشەریف ناوەندی ویلایەتی بەلخ لە باکووری ئەفغانستان، دەیان نوێژخوێن شەهید و بریندار بوون. چەن کاتژمێر پاش ئەو جەنایەتە، داعش بەرپرسایەتیی ئەنجام دانی گرتە ئەستۆ.