May 02, 2022 15:59 Asia/Tehran
  • شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان یه‌کینه‌کانى به‌رگرىی شنگال و سوپاى عێراقدا ڕوویداوه

شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال و سوپاى عێراقدا ڕوویداوه ‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.

میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە، له‌ئێستادا شه‌ڕێکى سه‌خت ‌و دژوار له‌نێوان یه‌کینه‌کانی به‌رگری شنگال (یه‌به‌شه‌) و سوپای عێراق له‌ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له‌ رۆژئاوای قه‌زای شنگال به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه‌، یه‌به‌شه‌ هه‌موو هاتوچۆیه‌کى له ‌سوپای عێراق له ‌بازگه‌کانى خۆى قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ و سوپای عێراقیش هێزێکى زۆرى به‌ره‌و ناوچه‌ى شه‌ڕه‌که‌ له ‌شنگال جووڵه‌ پێکردووه‌.

ئه‌و ناوچه‌یه‌ى شه‌ڕه‌که‌ى تێدا ڕووداوه‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به‌قه‌زای شنگال ‌و له‌ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانی یه‌به‌شه‌دایه‌.

ڕۆژى 23ى مانگى ڕابردوو لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە لەفەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی ھاوبەشی عێراق که‌ ناوبراو له‌پشکى پارتیه‌ ئاشکرایکرد، "چارەسەرکردنی دۆخی شنگال لەئەستۆی حکومەتی عێراقه‌، چونکە بڕیاردراوە پەکەکەو ھێزی میلیشیا شنگال چۆڵبکەن، بۆیە پێویستە ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت، ئینجا گەر بەخۆشی نەبێت پێویستە ھێز بۆ چۆڵکردنیان بەکاربھێندرێت".

سەرپەیڤ