May 03, 2022 06:25 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی عێراقییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا

جەماوەری عێراق شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا دەست درێژکارییەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر خاکی عێراقیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغداوە، جەماوەری عێراق لەم خۆپیشاندانەدا بە ھەڵدانی دروشمی دژی تورکیا، خوازیاری ڕاگیرانی دەستوەردان و ھەروەھا دەست درێژماری و سنووربەزاندنەکانی ئەم وڵاتە  لەخاکی عێراق دا بوون.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق جەختی کرد، ھێرشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکردنی ڕاستەقینەی سەروەریی بەغداو لادانی ئاشکرا لە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە پێچەوانەی دابی دراوسێیەتییە.

ھێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کاتی پێشێلکرانی ئاگربڕەکەی نێوان ئانکاراو پەکەکە لە ژوئیەی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراوەتەوە.

سەرپەیڤ