کازمی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی لوبنانی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408072-کازمی_بەرپاکرانی_سەرکەوتووانەی_ھەڵبژاردنی_لوبنانی_پیرۆز_کرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای لوبنانیی خۆی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی بیست و چوارەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لێ پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 08:30 Asia/Tehran
  • کازمی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی لوبنانی پیرۆز کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای لوبنانیی خۆی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی بیست و چوارەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لێ پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ھەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «نەجیب میقاتی» ھاوتای لوبنانیی خۆی وتی: عێراق بەردەوام لە ھەموو بوارێکدا داکۆکی لە لوبنان دەکات.

کازمی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھێزمەند کرانی پەیوەندیی دوو لایەنە لە بواری جۆربەجۆر، بۆ چەسپێندرانی سەقامی زیاتر لە لوبنان ھیواداریی دەربڕی.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو بەرپا کراو لە میانەی دا پێڕستی خۆڕاگری توانی لە چاو لایەن و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانی دیکە زیاترین ژمارەی کورسییەکان مسۆگەر کات.