داوای ھەڵوێست لە حکومەتی عێراق لە بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا
فراکسیۆنی یه‌کیەتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ی بۆردومانه‌که‌ی تورکیای بۆسه‌ر شارۆچکه‌ی مه‌خمور و ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له چه‌مچه‌ماڵ کرد و داوا له حکومه‌تی فیدڕاڵی کرد، "سه‌رجه‌م شێواز و رێکاره‌کان له نێوانیاندا رێکاره دیپلۆماسییه‌کان بگرێته‌به‌ر بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌م تاوان و پێشێلکاریه زه‌قانه".
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، فراکسیۆنی یه‌کیەتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "کرده‌وه و ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، پێشێلکردنێکی زه‌قه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاکی عێراق و پره‌نسیپه‌کانی هاوسێیه‌تی باش و سه‌رجه‌م نه‌ریت و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه، هه‌روه‌ها ئێمه له فراکسیۆنی یه‌کێتی ئه‌م ده‌ستدرێژیه قێزه‌وه‌نه سه‌رکۆنه و مه‌حکوم ده‌که‌ین، به کارێکی قێزه‌وه‌ن و ڕه‌تکراو له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی که به‌گیان و موڵکی گشیدا گه‌یاندوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین هه‌ڵوێستێکی ڕون و بوێر رابگه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌م شێواز و رێکاره‌کان له نێوانیاندا رێکاره دیپلۆماسییه‌کان بگرێته‌به‌ر بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌م تاوان و پێشێلکاریه زه‌قانه له پێناو پاڕاستنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق و گیان و موڵکی گه‌له‌که‌ی.
رۆژی رابردوو لە دوو پەلاماری ئاسمانیی جیاجیای تورکیا بۆ سەر دوو ناوچەی چەمچەماڵ و مەخموور ، 7 کەس کوژران و چەندین کەسیش بریندار بوون .