باھۆزی خۆڵبارین جارێکی دیکە عێراقی داخست
سهرۆک وهزیرانی عێراق بههۆی خراپیی کهشوههوا ( خۆڵبارین) ئەمڕۆ دووشهممەی کردە پشووی فەرمی .
باھۆزی خۆڵبارین لە چەند مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بێ وێنەیە و پسپۆڕان ئاماژەیان بە گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی رێژەی باران و بیابانبوون و دروستکردنی بەنداولە تورکیا کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوێنێ یەکشەممە 18-1-2020، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە 23ی ئایاری 2022، دامودەزگا فەرمییەکانی عێراق، جگە لە نەخۆشخانەکان، تەندروستی، ئاسایش و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە پشوودادەبن .
ئەو شەپۆلە نوێیەی زریانی خۆڵ کە دەوترێت بەهێزترە لە باھۆزی پێشوو و ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت، نیگەرانییەکی زۆری خەڵکی عێراقی لێکەوتووەتەوە.
شەپۆلێکی بێ وێنەی خۆڵبارین لە چەند مانگی رابردوودا عێراقی گرتەوە و هەزاران کەس بەهۆی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانە مانەوە.