May 29, 2022 23:11 Asia/Tehran
  • شه‌پۆلێکی تازەی خۆڵبارین عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەگرێتەوە، دەشڵێت، "رەنگە لەدوو رۆژی داهاتوودا خۆڵبارینەکە بگاته‌ هەرێمی کوردستانیش".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022، دەستەی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە لەچەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری عیراق، خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە و رەنگە رۆژی دووشەممە و سێشەممە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ئەمساڵ چەندین شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس بارودۆخی تەندروستییان تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

سەرپەیڤ