حوزه‌یران 07, 2022 18:47 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەران پەرلەمان بە پەرلەمانتاران چۆڵ دەکەن

خۆپیشاندان لە بەغدابی پێتەختی عێراق سەری ھەڵدایەوەو پەرلەمانتاران لە ترسی ھێرشی ناڕازییان پەرلەمانیان چۆڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە دەیان کەس لە کارمەندانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانەی سەر بە وەزارەتی کارەبا خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی عێراق ئەنجام دا بۆ داواکردنی چەسپاندن و دامەزراندنیان.

لەمیانەی خۆپیشاندانەکەدا گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشتی عێراق ڕووی داو بەهۆیەوە سێ خۆپیشاندەر برینداربوون.

بەهۆی ترس لە زیادبوونی بارگرژییەکان و ھەڵکوتانە سەر پەرلەمان، پەرلەمانتاران و فەرمانبەران بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان چۆڵکرد.

سەرپەیڤ