پەسەندکراوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دانەوەی قەرزە گازییەکانی بە ئێران
پەرلەمانی عێراق دەقی پێشنیار کراوی یاسایەکی پەسەند کرد کە مۆڵەت بەم وڵاتە دەدات لە سای دیاری نەکرانی گشتیاتی بوجە، قەرزەکانی بەغدا لەوانە قەرزە دەرەکییەکانی وەزارەتی کارەبا ببژێرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، پەرلەمانی عێراق شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە ئامادە بوونی ٢٧٣ نوێنەر دەقی پێشنیار کراوی یاسای داکۆکی لوتکەیی لە ئاسایشتی خۆراک و گەشەی بە مەبەستی «دەست ڕاگەییشتن بە ئاسایشتی خۆراک، کەم کرانەوەی ھەژاری، پاوەجێیی دراڤی لە ھەل و مەرجی گۆڕانکاریی نائاسایی جیھان» تێپەڕاندووە.
بە پێی ئەم یاسایە، عێراق ھەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێ کە قەرزە گازییەکانی بە ئێران بداتەوە.
پێشتر «ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتبووی کە ڕادەی ڕێکی قەرزاریی ئەم وڵاتە بە ئێران بەرامبەرە لەگەڵ ملیاردێک و ٦٤٢ ملوێن دۆلار.
ناوبراو بەرلەمەش وشداریی دابوو کە پچڕانی گازی ئێران کاریگەریی لە سەر عێراق دەبێت، چونکو کارەبای وڵات ھەتا ڕادەی ٧٠٠٠ ھەتا ٨٠٠٠ میگاوات پشتی بە گازی ئێران بەستووەو ڕاگیرانی گاز بە واتای پەک کەوتنی یەک لە سەر سێی تۆڕی کارەبای وڵات دەبێت.
«عادڵ کەریم» وەزیری کارەبای عێراق حەوتەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی ئێرانی کرد ھەتا لە بارەی پرسی ناردەی گاز بۆ ھێزەگەکانی عێراق و دانەوەی قەرزەکان بە کەرتی کارەباو نەوتی ئێران وتووێژ بکات.