پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی عێراق بەکۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانەوە پەسەند کرا
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا،پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی پەرلەمان پەسەندکراو بڕیاریشە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار بکرێت بۆ پەسەندکردن.
«کاروان یاروه‌یس» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشەممەی په‌رله‌ماندا، به کۆی ده‌نگی ٢٥٧ ئه‌ندام، پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراک په‌سه‌ندکرا، پێش کۆبونەوەکەش، هه‌رێم که‌مال ئاغا سه‌رۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆژه یاساکـه به‌تایبه‌ت له‌و بڕه پاره‌یەی کە بۆگه‌شه‌پێدانی پارێزگاکان دانراوه هیچ بڕێکی بۆ هه‌رێمی کوردستان نیه، سەرباری ئەوەش پێمان وایه به‌شێکی بڕگـهکانی پرۆژهکـه له‌خزمه‌تی چینی هه‌ژار و مافبڕاوی عێراقدان، به‌شێکی پاڵپشتی پرۆژهکـه بۆ سودمه‌ندبوانی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی کشتوکاڵه، بۆیە وەک فراکسیۆنی یەکێتی دەنگی پێ دەدەین.
پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراک سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی دارایی له رۆژی 13ی ئازاری 2022 به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌کی به‌ناوی (پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراک و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کرد، له رۆژی 26ی ئازار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ پڕۆژه یاساکه کرا، بڕیاریش بوو له‌دانیشتنی ٢٨ی هه‌مان مانگدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ بکرێت، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌که دواخرا، دواتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی په‌رله‌مانتار «باسم خه‌شان» له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه کۆبوه‌وه و بڕیاریدا پڕۆژه‌یاساکه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه، لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی په‌رله‌مان، به‌شێواز و میکانیزمێکی نوێ پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراکی ئاماده‌کرد و ره‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کرد، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوشدا گفتوگۆی لیژنه‌ی یاسایی دارایی بۆ به‌ڕێوه‌چوو، پاش ئاماده‌کردنی راپۆرتیش خرایه به‌رده‌ست سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراکه‌وه، حه‌سه‌ن که‌عبی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، پرۆژه یاساکه ته‌رخانکردنی پێویست بۆ مادده خۆراکیه‌کانی ناو فۆڕمی خۆراک، باشترکردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراک، کڕینی گه‌نمی ناوخۆ و هاورده‌کردنی له‌ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی دان له بوونی خۆراکی پێویستی هاوڵاتیان، دابه‌شکردنی شایسته داراییه‌کانی جوتیاران، کڕینی غاز و وزه بۆ به‌رده‌وامی پێدانی کاره‌با و نه‌بڕانی له‌وه‌رزی هاویندا له‌خۆگرتووه.