چوارچێوەی ھەماھەنگیی عێراق: ڕێز دەگرین لە کشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر
ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەن و ڕەوتە شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێز دەگرین لە بڕیاری فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی لە پەرلەمان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەن و ڕەوتە شێعەکانی عێراق بۆ کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیارەکەی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بڕێز لە بڕیاری ئەو فراکسیۆنە لە مەڕ کشانەوە لە پەرلەمان دەگرێ و لە سەر ھەوڵی ھەمووان بۆ دەستەبەر کردنی بەشداریی بەربڵاو بە مەبەستی پێکھێنانی دەوڵەت و وەدی ھاتنی چاوەڕوانییەکانی خەڵک سەبارەت بە ھەبوونی ئاسایشت و سەقام و ژیانێکی سەربەرزانەو ھێزمەند کرانی ڕۆڵ و جێ و شوێنی عێراق لە ناوچەکەو جیھان پێ دادەگرێت.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆتلەو ڕەوتە شێعەکانی عێراق لە سەر ڕاگەییشتن و چارەسەریی قەیرانی سیاسی و وتووێژ بۆ تۆکمەکردنی ھەنگاوە یاساییە بنەمایەکان بە مەبەستی پێکھێنانی دەوڵەت بەردەوام دەبێت.
عێراق لە کاتی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە ھێزە سیاسییەکانی نەیانتوانیوە بۆ پێکھێنانی دەوڵەت پێکەوە ڕێک کەون ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی بووەتەوە.