عێراق: دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەدەینەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای کرد بۆ سەر ناوچەی شنگال و ڕایگەیاند، لە کاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دا ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئەنقەرە دەگرێتەبەر.
بۆردومانی خۆفڕەکانی تورکیا بۆ سەر چەند باڵەخانەیەک لە ناحیەی "سنۆنی "ی شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوای عێراق، شەش کوژراوی لێکەوتەوە؛ هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژماری کوژراوانیان بە چوار کەس ڕاگەیاندووە.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهک دا ئاماژهی بهوه کردووه که ئهو کارانه پێشێلکارییهکی ئاشکرای سهروهریی عێراقه و ههڕهشهیهکی ئاشکرایە بۆ سهر ئاسایشی مهدهنی.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تورکیا بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە باکووری عێراق دەستی بە ئۆپەراسیۆنی نوێی زەمینی و ئاسمانی کردووە، بە بەکارهێنانی هێزی تایبەت و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی؛ ئۆپەراسیۆنەکە ناوی "قفڵی چنگ"ی لێنراوە، دوای دوو ئۆپەراسیۆنی دیکەی چنگی پڵنگ و چنگی هەڵۆ دێت کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە باکووری عێراق لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدرا.