وەڵامی ئەرێنی "ئەلسیادە" و "پارتی" بە شاندی هاواهەنگی شیعە
سەعد سەعدی ڕایگەیاند شاندی هاواهەنگی شیعیە پەیامی ئەرێنی لە هاوپەیمانی سیادە و پارتی بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی بنبەستی سیاسی و گەییشتن بە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت وەرگرتووە.
سەعد سەعدی لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی کرد کە شاندی هاواهەنگی شیعە پەیامی ئەرێنیی لە لایەن هاوپەیمانی ئەلسیادە و هەروەها پارتی دیمۆکراتەوە بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی و گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ وەرگرتووە.
سەعدی بە ئەلمەعلوومەی ڕاگەیاند: پارتی کومیتەیەکی دانوستان بریتی لە فواد حسێن و کەسانی دیکەی ڕاسپاردووە کە لەگەڵ شاندی هاواهەنگی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ بکەن و هاوپەیمانیی ئەلسیادە(هاوپەیمانی ئەهلی سوننە بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەر)یش خەریکی دانوستان لەگەڵ ناوبراو لەسەر هەمان بابەتە.