کاردانەوەی «ھادی عامری» بەرامبەر بە دەنگویباسی پەیوەست بە خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
ھادی عامری، نەک ھەر خۆم بۆز پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کاندید اکەم بەڵکو وەک ھاوپەیمانیی فەتح بەشداریی حکومەتی داھاتووش ناکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ھەواڵی خۆپاڵاوتنەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە درۆخستەوە.
لە بەیاننامەکەی ھاوپەیمانیی فەتح دا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، لەکاتێکدا کە هاوڵاتیان چاوەڕێی تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتن بۆ ئەوەی خزمەتیان بکات، کەچی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن ناوی "هادی عامری" وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بڵاودەکەنەوە، کە ئەو زانیارییەش دوورە لەراستییەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رەتی دەکاتەوە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و "ئەوەی بەلایەوە گرینگە، پاراستنی یەکێتی چوارچێوەکەیە و پشتیوانیی هەر کاندیدێکیش دەکەین کە برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری بگەنە رێککەوتن، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر بڕیاری خۆمان کە بەشداری نەکردنە لە هیچ حکومەتێکی داهاتودا.