ته‌مووز 17, 2022 12:46 Asia/Tehran
  • پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دورۆژی رابردوو لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گوێڕایەڵی خودای گەورە بن و یەکڕیزیی نیشتمانیی بپارێزین و دەست لە تایفەگەری هەڵبگرن.

 

سەدر راشیگەیاند، پێویستە لەسەرمان رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە و سەنگی نیشتمان بەهێز بکەینەوە.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتیشی: دەبێت توندوتیژی لە دژی کەمینەکان، پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بوەستێنین و هەزگیز ە مەترسی تیرۆر خافڵ نەبین.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لە ریزی گەل، چینی کەمدەرامەت و ستەملێکراوان دا بین، بۆ ئەوەی نیشانی بدەین، سەدرییەکان لەژێر چەتری مەرجەعیەت و زانایانیان رێدەکەن.

 

سەرپەیڤ