نوری مالیکی : پێویستە حکومەت هەموو رێگەیەکی یاسایی بەکاربهێنێت بۆ رێگری لە هێرشکردنە سەر شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی
«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانىی دەوڵەتى یاسا لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو پێی داگرتووە: پێویستە حکومەت هەموو رێگەیەکی یاسایی بەکاربهێنێت بۆ رێگری لە هێرش کردنە سەر شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانىی دەوڵەتى یاساو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، چوونە ژورەوەی خۆپیشاندەران بۆ نێو پەرلەمان و ناوچەی سەوز، پێشێلکردنی مافی خۆپیشاندانی شەرعییە.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەرکی حکومەتی «مستەفا کازمی»یە ھەستێت بە ڕاپەڕاندنی بە بەرپرسیارێتی دەستووری و یاسایی خۆی و پارێزگاری لە دۆخی ئەمنی و رێگری لە خوێنڕشتنی عێراقییەکان بکات.
مالیکى وتووشیەتی: وا ھەڵدەگرێ حکومەت هەموو رێگەیەکی یاسایی بەکاربهێنێت بۆ رێگری لە هێرشکردنە سەر شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی.
لە راگەیەنراوەکەدا مالیکى جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە خۆپیشاندەران خۆیان لە قەرەی ناوچەی سەوزی بەغدا نەدەن و بەدەم بانگەوازی ئەوانەوە نەچن کە داوای روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
جێگای ئاماژەیە شەوی ڕابردوو لایەنگرانی «موقتەداسەدر» دژی کاندیدکرانی «موحەممەد شیاع سودانی» کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و بەربەستەکانی چوونە ناوچەی سەوزی بەغدایان شکاندو بۆ ماوەیەکیش چوونە نێو باڵاخانەی پەرلەمانی عێراقەوە.