موقتەدا سەدر داوای کشانەوەی لایەنگرەکانی کرد لە پەرلەمانی عێراق
وتەبێژی رڕایەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ھەتا کەمتر لە ٧٢ کاژێری دیکە لایەنگرانی ڕەوتەکەیان لە پەرلەمان دەکشێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «ساڵح موحەممەد عەراقی»وتەبێژی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕ ەوتی سەدری عێراق وتوویەتی: لایەنگرانی ئەم ڕەوتە ھەتا کەمتر لە ٧٢ کاژێری دیکە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکشێنەوە.
«عەراقی» ڕوو لە لایەنگرانی سەدر وتیشی: شوێنی دیکەش ھەیە کە دەبێ لە بەر دەمی دا مان بگرن و فەرمانی دواتریان پێ ڕادەگەیەندرێت.
ناوبراو ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد کە، نوێژی ھەینیی یەکگرتوو لە بەغدا، بابل، کوت، کەربەلاو نەجەفی پیرۆز بەرپا دەکرێت.
لەم ئاراستەیەدا لێژنەی ڕێکخستنی خۆپیشاندان سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانیش ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ناڕازییانی سەربە ڕەوتی سەدر دەبێ پەرلەمان چۆڵ کەن ھەتا چالاکیی ئەم دامەزراوەیە دەستی پێ بکرێتەوە.
لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی ئەلئەخباریەی چاپی لویبنان بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عێراقییەکان نووسی: بە میانەی یەکەم چوونە نێو پەرلەمانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر، نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق داوای لە موقتەدا سەدر کرد بوو کە دۆخەکە ھێور کاتەوە.