دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن پێویستمەندی پێکھاتنی حکومەتێکی نوێیە بۆ سەرپەرشتی کردنی پرۆسەکە
سه‌رکرده‌یه‌کی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕۆژی دوشه‌ممه رایگه‌یاند: پێشنیاری موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ره‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویستی به گرتنه‌به‌ری چه‌ندین ڕێوشوێن هه‌یه، یه‌کێک له رێوشوێنه‌کانیش پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێیه بۆ ئەوەی سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌کە بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «عائید هیلالی» لە سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌که‌ی سه‌درن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە، به‌ڵام دیارە ئه‌م پێشنیاره پێویستی به کۆمه‌ڵێک ڕێکار هه‌یه که یه‌که‌میان دیالۆگ و ڕێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌کانه.
وتیشی: گرینگ‌ترین بڕگه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پێشنیاره پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێیه، چونکه هه‌ڵبژاردنی نوێ ناتوانرێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تێکی کاربه‌ڕێکه‌ردا ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌کان هێشتا پابه‌نده به کاندیده‌که‌یه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران که «محه‌مه‌د شیاع سودانیه».
جێگای ئاماەیە، پێشتر «محه‌مه‌د شه‌مه‌ری» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندبوو: ناتوانرێت به‌ره‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی نوێی په‌رله‌مانی بڕۆین به‌بێ بوونی حکومه‌تێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو و بە دڵنیاییەوە، پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی له‌و شێوه‌یه به حکومه‌تێکی کاربه‌ڕێکه‌ر به‌ڕێوه ناچێت.