ئاب 12, 2022 19:59 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی لایەنگرانی سەدر لە بەردەم پەرلەمانی عێراق

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، لایەنگرانی ڕەوتی سەدری عێراق بەرلەمە سکاڵایەکیان لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێویستیی دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە لایەن سەرۆک کۆماریان ئامادە کردو ڕادەستی دادگەی فیدراڵی عێراقیان کرد.

ئەم کارە بە پێی داخوازیی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەنجامی گرتووە کە داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بوو کە سکاڵایەکی فەرمی ڕادەستی دادگەی فیدراڵی عێراق بکەن.

ھەر بەم پێیە موقتەدا سەدر لە لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان داوای کردووە پشتگری لە مانگرتن و خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتەکەی بکەن.

 

سەرپەیڤ