دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کاری دادگاکان و دادگای فیدراڵیی ڕاگرت
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، بەهۆی هەڕەشە و خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە، سەرجەم کارەکانی دادگای فیدراڵی و دادگاکانی ڕاگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، وەک لە ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی داوەریی عێراق دا ھاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دامەزراوەیەی عێراق لەگەڵ دادگای فیدراڵیدا کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام دراوە، بڕیار دراوە کە کارەکانی دادگاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگای فیدراڵی ڕابگیردرێت.
هۆکاری بڕیارەکەش بۆ خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری و ئەو هەڕەشانە دەگەڕێتەوە کە لە دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسایەتیی ئەو ڕەفتارە نا دەستووری و نا یاساییانە لە ئەستۆی حکومەتە و پێویستە ڕایانبگرێت.