کارا بوونەوەی دادگاکانی عێراق
ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق شهوی ڕابردوو رایگهیاند: سهرجهم دادگاکانی ئهم وڵاته لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست به چالاکییهکانیان دهکهنهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ، ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە سەرنجدانی کشانەوەی خۆپیشاندەران و شکێندرانی گەمارۆی بینای ئەم ئەنجومەنەو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دراوە.
ئەم ئەنجومەنە ھەروەھا وشداریشی داوە کە ھەموو ڕێ و شوێنێکی یاسایی دژی ئەو کەسانە ڕەچاو دەکرێت کە دژایەتیی یاسا دەکەن و دەبنە ھۆی پەک خرانی کاری دامەزراوە گشتییەکان.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سەدان کەس لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر چوونە بەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و دەستیان کرد بە ھەڵدانی خێوەت بۆ مانگرتن.
خۆپیشاندەران ھێندێک دروشمیان ھەڵدا سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.