بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410729-بەرز_بوونەوەی_دەنگی_قیژۆک_لە_باڵوێزخانەی_ئەمریکا_لە_بەغدا
کەناڵی ھەواڵیی سابرین نیوز باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی مەترسیی کرد لە باڵوێزخانەی ئەمریسکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2022 19:13 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

کەناڵی ھەواڵیی سابرین نیوز باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی مەترسیی کرد لە باڵوێزخانەی ئەمریسکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

سابرین نیوز ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، دەنگی ق یژۆکی مەترسیی لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەنێو باڵیۆزخانەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا لێدراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری هێرشێک یان مەشقێکی سەربازیی سیستمەکانی ناو بنکەی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

بەشێک لە خەڵکی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کردووە کە ژمارەیەکی زۆر پەنجەرەی ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان شکاوە لە ئەنجامی کەوتنی پڵاشە بەهۆی چالاکیی سیستەمەکانی ئەمریکییەکانەوە.