ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی: سەدر خوازیاری مانەوەی کازمی لە پۆستەکەیەتی
ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کردەوە: ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر خوازیاری درێژەی سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهربە گێڕانەوە لە بەغدا ئەلیەوم، جەبارمەعمووری لە ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کرد: ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر خوازیاری درێژەی سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمییە.
ناوبراو گوتیشی: موقتەدا سەدر بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ بەشداری لە حکومەت دا نییە و تەنیا دەیەوێت بە سەر حکومەت دا زاڵ بێت، ناوبراو دەیەوێت بە سەر بانکی ناوەندی و ناوەندەکانی دیکەدا زاڵ بێت و هەروەها خوازیاری مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستەکەیەتی.
حەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی-ش شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا لەسەر پێداویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان جەختی کردەوە. ناوبراو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بە مەرجی پەسەند کردنی یاسای نوێ و پێکهێنانی حکومەت بۆ خزمەتگوزاری بە خەڵک و ڕەخساندنی هەلی کار وەسف کرد.