موقته‌دا سه‌در وازهێنانی هه‌میشه‌یی له کاری سیاسی ڕاگه‌یاند
به‌ر له‌کۆتاییهاتنى ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ لایه‌نه‌کان‌و دادگاى باڵاى فیدراڵى دیاریکردبوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، له‌په‌یامێکدا وازهێنانى له‌پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق ڕاگه‌یاندو بڕیاریدا سه‌رجه‌م باره‌گاکانى رەوتەکەی له‌عێراق دابخات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دوشەممە بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەپڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاندو وتی:"بەیەکجاریی واز لەپڕۆسەی سیاسی عێراق دەهێنم و سەرجەم بارەگاکانی ڕەوتی سەدریش دادەخرێت".
موقتەدا سەدر لەو پەیامەیدا ده‌ڵێت، "نەجەف بەپیرۆزیی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوەو من ڕۆژێک لەڕۆژان بانگەشەی جیهادو ڕێبەرایەتیکردنم نەکردوە، بەڵکو من ئەوکەسە بووم کە فەرمانم بەچاکەو نەهیم لەخراپە کردوە".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا سه‌در نوسیویه‌تى:"ئه‌و هێزه شیعییه سیاسییانه‌ی به‌زۆرینه‌ی ڕه‌ها داده‌نرێن، ئه‌و هیچ هه‌نگاوێکی له‌به‌رامبه‌ریان نه‌ناوه جگه له‌نزیککردنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی تا هه‌ست به‌ئازاره‌کانی گه‌ل بکه‌ن".