دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران
ئاب 29, 2022 21:23 Asia/Tehran
بەهۆی تەقەى هێزە ئەمنییەکان دوو خۆپیشاندەر لەناوچەى سەوزو لەبەردەم باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کوژران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە دوو خۆپیشاندەر لەناوچەى سەوز و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.
لەلایەن تیمەکانى فریاکەوتنی تەندروستییەوە تەرمی کوژراوەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها ژمارەیەکى دیکەش لە خۆپیشاندەران بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو تائێستاش ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.