ئایەتوڵڵا سیستانی لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەردەکات
ئاب 29, 2022 21:29 Asia/Tehran
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەردەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبهری رهوتی سهدر، بڕیاری دەستبەرداربوونی کۆتایی لەکاری سیاسی و داخستنی سەرجەم دامەزراوەکانی رەوتەکەی راگەیاند.
دوای تویتەکەی سەدر، لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە ناوچەی سەوز لە بەغدا و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
لەئێستاشدا خۆپیشاندەران چوونە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و دەڵێن دەستبەسەر کۆشکەکاندا دەگرن، هێزه ئهمنییهکانیش بۆ بڵاوهپێکردنی خۆپیشاندهران گازی فرمێسکرێژ بهکار دههێنن.