ئاب 29, 2022 23:26 Asia/Tehran
  •  کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی کازمی لە گەڵ به‌رپه‌رسه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق

مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عیراق سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ باڵاکانی کرد لە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان به‌مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌.

 

کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردە ئەمنییەکان پێویستە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن، هەروەک لە پێشووش دا هەمان هەڵوێستی هەبووە.

جەختیشی کردەوە، کە رێگری لە هەر لایەنیک بکرێت کە هەوڵی هەڵکوتانەسەر دامودەزگاکانی حکومەت بدات.داواشی لە خۆپیشاندەران کرد، دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و دۆخی گشتی وڵات تێکنەدەن.

کۆبوونه‌وه‌که‌ی کازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی باڵای هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌کاتێکدایه‌ که‌ دۆخی عیراق به‌هۆی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، رووی له‌ ئاڵۆزی کردووه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بڕیاری‌ دەستبەرداربوونی‌ کۆتایی لەکاری‌ سیاسی و داخستنی‌ سەرجەم دامەزراوەکانی‌ رەوتەکەی‌ راگەیاند.

    دوای تویتەکەی سەدر، لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە ناوچەی سەوز لە بەغدا و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.   

سەرپەیڤ