چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق: چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق رایگەیاند: چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەین سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی سۆمەریە نیوز، "عەلی فەتلاوی" لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق، وتوویەتی: زۆربەی سەرکردەکانی ئەم چوارچێوەیە لێدوانی میانڕەو و نەرم و نیانیان هەیە.
«فەتلاوی» ڕوونیشی کردەوە کە ئەوە جوان نییە کە «مستەفا کازمی» وەک سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نەتوانێت ئەنجامدەرانی کوشتنی خۆپیشاندەران و قوربانییەکان لە یەکتر جیا بکاتەوە.
«فەتلاوی» ئاماژەی بەوەش دا کە کێشەی ئێمە ئەوەیە کە چۆن ڕێگری بکەین لە ڕژانی خوێن گەلی عێراق.
جێگای ئاماژەیە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ رێگای یاسایی راگەیاندووە لە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکانی وڵات و بەدیهاتنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، لەوانەش هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای مسۆگەرکرانی کۆدەنگیی نیشتمانی و دروست بوونی کەشێکی ئارام.