یەکەم دەرکەوتنی ئاشکرای موقتەدا سەدر دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدا
ڕابەری رەوتی سەدری عێراق بۆ یەکەمجار دوای رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە، لەنێو زیارەتکارانی ئەربەعین لە ناوچەی "حەنانە"ی نەجەف ئەشرەف ئامادە بوو.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر؛ ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلسومەریە ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند: موقتەدا سەدر بۆ یەکەمجار دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی یەکجاری لە بگۆڕەپانی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و دوابەدوای ڕووداوە خوێناوییەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا، چووە نێو زیارەتکارانی ئەربەعین لە ناوچەی "حەنانە"ی نەجەف و لە نزیکەوە ئاگاداری خزمەتکردنی دامەزراوەکانی ژێر فەرمانی بە زیارەتکاران بووەوە.
موقتەدا سەدر لە ماوەی رۆژانی دوای راگەیاندنی کشانەوەی لە سیاسەت، لە رێگەی پەیامەکانی تویتەرەوە کە زۆربەیان پەیوەندییان بە رێوڕەسمی ئەربەعینەوە هەبوو،پەیوەندیی بە گەلی عێراقەوە دەکردو ئەمە یەکەم دەرکەوتنیەتی لە نێو خەڵک دا.
جێگای ئاماژەیە کە موقتەدا سەدر داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەرپا کرانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە، ئەمەش داخوازییەکە کە دژایەتی ڕکابەرەکەی واتە چوارچێوەی هەماهەنگیی لێ کەوتووەتەوە.