وتووێژی نێوان وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ زیارەتی ئەربەعین ڕاوێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆ، «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریییەکانیان کرد.
لەم دیدارەدا پێداچوونەوە بە هەوڵ و ھەنگاوەکانی ئێستا لە بواری ئاسانکاری بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعین و ڕێکخستن و نیشتەجێ کردنیان تاوتوێ کرا.
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری نێوخۆی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە بەغدا.
یەکێک لە هۆکارەکانی گەشتەکەی «وەحیدی» بۆ عێراق، بەدواداچوونە بۆ ڕەوشتی هاتوچۆ و مانەوەی زیارەتکارانی ئەربەعین و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە زیارەتکارانی ئەربەعین و ئاسانکاری بۆ گەشتەکەیان.