ئه‌یلوول 11, 2022 11:53 Asia/Tehran
  • قۆستنەوەی دەرفەتی ئەربەعین بۆ یەک ھێزمەندکردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگیی بوژاندنەوەی نەریتی ئەربەعینی حسەینی و پێویستیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە کردەوە بۆ یەک ھێزمەندکردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد فەتحعەلی» نوێنەری  وەزیری دەرەوەی ئێران  کە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخ و ڕەوشتی ئێستای زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی سەردانی شاری نەجەفی پیرۆزی کردووە، وێڕای ئاماژە کردن بە گرنگیی بوژاندنەوەی نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع)و پێویستیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە  بۆ یەک ھێزمەندکردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق، ئەوپەڕی ڕێزو پێزانینی وەزیری دەرەوەی ئێران «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»ی لە دەوڵەت و گەلی عێراق بە تایبەت پیرۆزگەی عەلەویی کە ھەموو مسۆگەرات و بارستایی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی بەکار ھێناوە، بە بەرپرسی پیرۆزگەی عەلەوی ڕاگەیاند.

نوێنەری  وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ژمارەی زۆری زیارەتکارانی ئێرانی کە ئەمساڵ دوای وچانێکی دووساڵە سەردانی پیرۆزگەکانی عێراقیان کردووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە ھاواھەنگی و ھاوکاریی نێوان دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی دوو وڵات، گرفتەکانی ئێستا کەم بوونەتەوەو بەرەبەرە چارەسەریش دەکرێن.

۲۰  سەفەر ١٤٤٤ هیجری (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، چلەو ئەربەعینی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەشتی کەربەلایەو لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران  بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی حوسێنی (ع)، دەجنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق.

سەرپەیڤ