پەیامی بەرهەم ساڵح بە بۆنەی ئەربەعینی حوسێنی
سەرۆک کۆماری عێراق به بۆنەی چلەی ماتەمینی حوسێنیی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی و مەرجعیەتی باڵا لە نەجەفی ئەشرەف کرد.
20 سەفەری 1441ی کۆچی (19ی تشرینی یەکەمی 2019)، ئەربەعینی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام حوسێن (ع) و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە بیابانی کەربەلایە.
بهپێی زانیارییهکانی بغداد الیوم، بهرههم ساڵح سهرۆک کۆماری عێراق له بهیاننامهیهکدا به بۆنهی ئهربهعینی ئیمام حسێن (درودی خوای لێ بێت) جهختی لهوه کردهوه: بزووتنهوهی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) شۆڕشێک بوو بۆ ئازادی و دادپهروهری دژی ستەم و ستەمکاری.
بەرھەم ساڵح وتی: پێویستە ئیلهام لەم یادە هەمیشەییە و مانا بەرزەکانی وەربگرین لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ڕاستەقینەکان بەرەو حکومەتێکی بەهێز و خزمەتکار و پشتیوانی خەڵک.
لە کۆتاییدا سەرۆک کۆماری عێراق سڵاوی نارد بۆ ئەو ملیۆنەها زیارەتکارەی کە بە پێ دەڕۆن بۆ کەربەلا، ئەو خۆبەخشانەی کە خزمەت بە زیارەتکارانی ئیمام حسێن دەکەن، هەروەها هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش بۆ پاراستنی ئەم ئاپۆرە ملیۆنیە.