ئه‌یلوول 20, 2022 11:03 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق:قه‌یرانی سیاسیی ئێستا قورسه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌رگاکانی چاره‌سه‌ری کراوه‌ن

«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌رله‌ گه‌شته‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا له‌په‌یامێکدا داوای له‌ هێزه‌ نیشتمانی و سیاسییه‌کان کرد، ھێور ببنەوەو پشت به‌زمانی دیالۆگ و عه‌قڵانیه‌ت ببه‌ستن و راشیگه‌یاند، "قه‌یرانی سیاسی ئێستا قورسه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌رگاکانی چاره‌سه‌ری کراوه‌ن و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ دیالۆگێکی هێمن و راشکاوانه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و گه‌له‌که‌ی له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه‌ دابنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «مسته‌فا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یامەکەی بەرلە وەڕێ کەوتنی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێستا به‌ره‌و شاری نیویۆرک به‌ڕێده‌که‌وین به‌مه‌به‌ستی نوێنه‌رایه‌تیکردنی عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان،له‌ دوو ساڵی رابردودا کارمان بۆ بنیاتنانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌، ئاستی به‌شداریکردنی عێراقمان له‌ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌رزترکردووه‌ته‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌مولایه‌کدا هاوکاریمان په‌ره‌پێ داوه‌،ئه‌مه‌ش لێکه‌وته‌ی ئه‌رێنیی هه‌بووه‌ له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌کمان له‌ ھەموو ئاستێکدا.

راشیگه‌یاندووه‌:ئه‌زمونی ئه‌م حکومه‌ته‌ دەربڕی ئەوەیە کەعێراق ده‌توانێت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت له‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌، ده‌توانێت گۆڕه‌پانێک بێت بۆ نزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌موولایه‌ک، ئه‌مه‌ش رێچکه‌یه‌که‌ کە ده‌بێت له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا بە ئاراستەی خۆی دا بڕوات.

مسته‌فا کازمی وتووشیەتی: لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژه‌ بەوە بکه‌ین که‌ قه‌یرانی سیاسیی ئێستا قورسه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌رگاکانی چاره‌سه‌ری کراوه‌ن و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ دیالۆگێکی هێمن و راشکاوانه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و گه‌له‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌مو شتێکه‌وه‌ دابنێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، داوا له‌ هێزه‌ نیشتمانی و سیاسییه‌کان ده‌که‌م که‌ ھێمن و لەسەرەخۆبن و پشت به‌ زمانی دیالۆگ و عه‌قڵانیه‌ت ببه‌ستن و خۆیان به‌ ئیراده‌یه‌کی پته‌و و رۆحێکی نیشتمانپه‌روه‌ریی به‌رز تەیار بکه‌ن، با له‌م ساته‌وه‌خه‌تە مێژووییه‌دا له‌رێگه‌ی دیالۆگێکی نیشتمانی که‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌ریی هه‌بێت، کۆتایی به‌ قه‌یرانه‌کانی ئێستای وڵاته‌که‌مان بهێنین.

سەرپەیڤ